سیاوەش حەیاتی لە کرماشان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

هەینی یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سیاوەش حەیاتی سکرتێری گشتی بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی یارسان لە گوندی ورگمە سەربە داڵاهۆ بەحوکمی داواکاری گشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئيران لە داڵاهۆ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە.

شیاوی باسە کە، سیاوەش حەیاتی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی حەوتەی گیانلەدەستدانی مینوو مەجیدی یەک لە ژنانی چالاکی کوژراو لە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکان بەرانبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بەشداری کرد و لەو ڕێوڕەسمە وتاری پێشکەش کرد.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: