ک.م.م.ک:
چوارشەمە 30ی خەرمانانی 2722ی کوردی، لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکانی هاوڵاتییانی کوردی خۆپیشاندر بە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ئەیوب حەقیقی، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران لە شنۆ دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێی ئاماژەیه کە ناوبراو مامی میلان حەقیقی یە کە شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ راستەو خۆ تەقەی لێکراو گیانی لەدەست دا.
ع.س