سلایدەر

کوژرانی دوو هاوڵاتی و کوێربوونی چاوی هاوڵاتییەکی دیکە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنجی خەڵکی گوندی بالوو سەربە شاری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە شەوی ڕابردوویش فەرشاد دەروێشی خەڵکی هەمان گوند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرابوو.

لە هەواڵێکی دیکەدا پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە نێچیروان مەعرووفی تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی خالد خەڵکی گوندی تورجانی سەربە شاری سەقز کە لە خۆپیشاندانەکانی دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی لەبەرانبەر قایمقامەتی ئەو شارە بریندار کرابوو، چاوی ڕاستی بەتەواوی کوێر بووە.

ق.ش

Related posts

یەکێک لە یاریزانانی یانەی سایپا لە کاتی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی کوژرا

Bilal Enferadi

شاباد؛ خۆکوژی میرمنداڵێک

Bilal Enferadi

ئیلام؛ هاووڵاتییەک بۆ جارێکیتر لەلایەن دامەزراوە قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە مەحکووم کرا

Rahim Kholafai

Leave a Comment