ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای ناڕەزایی نیشاندان دژی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینیی و پشتیوانی لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی خەڵک لە کوردستان و ئێرا ، هاوڵاتیانی شاری ڕەبەت سەربە شاری سەردەشت ڕژانە شەقام و دژبە حکوومەت ڕێپێوانیان کرد.
لە هێرشی هێزە ئەمنیی و چەکدارییەکانی ئێران لە هاوڵاتیان چەندد کەس بریندار و دەستبەسەر کراون.
ناونیشانی دەستبەسەرکراوێک سۆران سەلیمپوورــە، ناونیشانی دیکەی دەستبەسەرکراوان دەرنەکەوتووە بەڵام ناوبراو کوڕی ئەمیر دارساوێنە.
شەوی سێشەممد لە شاری ڕەبەت سەربە شاری سەردەشت ڕێپێوان و خۆپیشاندانی خەڵک ساز بوو.
بەپێی زانیارییەکان هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی خۆپیشاندەر و لێیان داون.
شیاوی باسە کە لەخۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان چەندد هاوڵاتی کوژراون و برینداربوون.
هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی ئێران سەدان هاوڵاتیشیان دەستبەسەر کردووە.
ق.ش