دەستبەسەری دوو ڕۆژنامەوان لە بۆکان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی ڕۆژنامەوان بەناوەکانی خوسرەو کوردپوور و مەسعوود کوردپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە خوسرەو کوردپوور ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵگری موکریان کە پێشتر بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە نادیارە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو برا ڕۆژنامەوانە پێشینەی دەستبەسەری و زیندانیان هەبووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: