ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە درێژەی دەستبەسەرییە سەرەڕۆیانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی هادی کەمانگەر خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە هادی کەمانگەر چالاکێکی مەدەنییە کە لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ئەم حەوتوویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە کامێران دەستبەسەر کراوە.
ق.ش