ک.م.م.ک:
سێشەممە٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەناونیشانی “ئەنوەر قوربانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە پتر لە پێنج ترۆمبێل هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەنوەر قوربانی و ئەم هاوڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی دووشەممە دووهەم ڕۆژی خۆپیشاندانە سەرانسەریەکان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کەلە شاری سەقز جێگر کراون، گەنجێکی خۆپیشاندەر بەناونیشانی “ڕێباز ڕەزایی” ـان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەپێی هێنانەئارای ئەوپەڕی توندوتیژی بێ وێنەوە لەلایەن هێزە چەکدارە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە کورتە چاوخشاندنێک بە ئاماری گیان بەختکردووان، بریندارکراوان و دەستبەسەری هاوڵاتیانی کوردستان، لە شارەکان و لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینی ڕەوای گەلی کورد، دەستی داوەتە جینایەت و تاوانی شەڕ لەم بەشەی کوردستان، هەوڵی سەپاندنی ئەوپەڕی توندوتیژی و کوشتنی هاوڵاتیانی کورد کردووە.
بۆیە لە کۆمەڵگای جیهانی، کومیساریای مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووکان، ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی، هەواڵنێری ڕێخراوی نێودەوڵەتی لەهەمبەر مافی مرۆڤ لە ئێران و دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤی، مەدەنی و ئەو ڕێخراوانەی دژی سەپاندنی توندوتیژین دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، خوازیارە هەموو هێزی خۆی دژی ڕاوەستانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بخاتەگەڕ و ڕێگری بکات لە کوژران و بریندارکردنی زۆرتری خەڵک لە کوردستان و جوگرافیای ئێران.
ق.ش


