ک.م.م.ک:
سێشەممە29ی خەرمانانی 2722ی کوردی، مێردمناڵێک تەمەن 16 ساڵ بەناوی زەکەریا خەیاڵ (سلێمانی) بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، شەوی ڕۆژی سێشەممە لە سێیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، هێزە چەکدارەکانی دژە شۆڕشی حکوومەتی ئێران، ڕاستەوخۆ لە شاری پیرانشار تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەوهۆیەوە گەنجەکە کوژراوە.
ع. س