بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوڵاتییەکی کورد بەناوی محەممەد ئایتاج ۳٦ساڵ تەمەن که باوکی ۲منداڵه ،بەزیندوویی و لەخەودا لەلایەن تورکە فاشیستەکانەوە بە بەنزین سوتێنرا.
محەممەد ئایتاج تەنیا لەبەرئەوەی لەسەرکار بەکوردی قسەی کردووە ،لەلایەن هاوپیشە تورکە ڕەگەز پەرستەکانی لەکاتی خەوتندا لەشوێنی مانەوەی لەسەر کار،درگای ژوورەکەی لە دیوی دەرەوە لێ دادەخرێت و بە بەنزین گڕ لە ژوورەکەی بەردەدەن ،هەربەوهۆیەوە هاوڵاتی بێ تاوانی کورد،محەەممەد ئایتاج گیانی لەدەست دەدات.
جێگەی باسە شوینیزمی تورک وەکوو زەینییەت دیاردەیەکی گەمار وقرێژە ساڵانێکە نەتەوە جیاجیاکانی دیکەی وەکوو ئەرمەنی ولاز وچەرکس وئاشووری وکلدانی ولەسەرووی هەمووشیانەوە کورد لەناو دەبات ،دیاردەیەکە نەتەوەی سەردەست کردوویە بەکلتوورێک زۆرئاساییانە لەلایەن خەڵکەوە جێبەجێ دەکرێت وتەنانەت ماوەی بەرێ هاوپۆلەکانی کچە خوێندکارێکی کورد پەلاماری ئەوکچەیان دا وزۆرهۆڤانە ئەشکەنجەیان دا،ئەویش لەلایەن کچان وژنانی ئەو وڵاتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


