مەریوان؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دوشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکوانێکی مەدەنی ژن بەناونیشانی ئەوین ڕاستی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەهۆکاری بەشداری ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی کە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیڕشادەوە لەتاران دەستبەسەرکرابوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵیان و ئەوین ڕاستی دەستبەسەر و هاوکات دەست گیرا بەسەر موبایلی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەدا.

شیاوی باسە کە دایکی ئەوین لەترسی ئەو هێرشەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەبوورێتەوە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: