ک.م.م.ک.:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “محێدین خالیدیان” دەستبەسەر کرد و بە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران چوونەتە شوێنی کارەکەی ئەم هاووڵاتییە، سەرەتا مۆبایلەکەیان شکاندووە، دواتر دەستبەسەریان کردووە دەگەڵ لێدان دەستبەسەریان کردووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محێدین خالیدیان باوکی بریتان سنە یەکێکە لە گەریلاکانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
ک.ح