شــــنۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “ئەبووبەکر ئیراندۆست” خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ هەبوون و نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

جێی سەرنجە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *