ک. م. م .ک:
دووشەمە 28ی خەرمانانی 2722ی کوردی، دوو خۆپێشاندری شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “موحسێن محەمەدی کوری خەلیفە مەسعوود و فوئاد قەدیمی” کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنیەکانیی حکوومەتی ئێران بریندار ببون گیانیان لەدەست دا.
بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو دوو خۆپیشاندەرە کە لە گردبونەوەی دژ بە کوشتنی “ژینا ئەمینی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە سەختی بریندار ببوون، لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانیان لەدەست دا.
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ کچێکی تەمەن 10 ساڵ، خەڵکی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دژ شۆڕش و هێزە تایبەتەکانەوە برینداربوو و ڕاگوێزراوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بۆکان.
بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە خۆپێشاندانەکانی ئەمرۆی شاری مەهاباد، چەندین هاوڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پشت بەستن بە سەرچاوە ناوخۆیییەکان زانییوە کە لە شارەکانی کوردستان ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە بریندار بوونەوە، لە ترسی دەستبەسەرکردنیان رەتیان کردەوە بچنەوە ناوەندە پزیشکییەکان بۆ چارەسەری پزیشکی.
ع. س