ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی” ئەهوەن هۆشمەند ” تەمەن ٢٣ ساڵ لە بەرە بەرەی ناڕەزایەتی خەڵکی شاری سەقز بە بۆنەی کووشتنی ژینا(مەهسا ) ئەمینی کیژۆڵەی تەمەن ٢٢ ساڵەی سەقزی کە لە تاران لە لایان هێزەکانی گەشتی ئیرشاد کوژرا، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەم دەرگای فەرمانداریی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، تا ئێستا، سەرەڕای بەدواداچوون و دڵەڕاوکێ بنەماڵەکەی لە بواری چۆنیەتی وجێگای بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزەکانی ئەمنییەتی و سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی مانگرتنی گشتی کوردستان ٤ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “بابەک قاسمی،ئاروین ئێقباڵی، پێشەوا ڕەهبەری و ئاشنا ڕەسووڵی”ـیان دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لێ پرسینەوە و بەند کردن، لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری پاوە ئازاد کران.
ع . ر