سەقز؛ هاوڵاتییەکی برینداری دیکە بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تەورێز

ک.م.م.ک:

یه‌کشەممە 27ی خەرمانانی 2722 کوردی، نێچیرڤان مەعرووفی تەمەن 18 ساڵ کوڕی خالید و خەڵکی “تورجانـ”ـی سەر بە شاری سەقز، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک تەورێز.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو، بەهۆی بەرکەوتنی گولەی ساچمەیی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خۆپێشاندانی جەماوەری شاری سەقز چاوی چەپی بە سەختی بریندار بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز نەشتەرگەری بۆ کراوە.

شایانی باسە نێچیرڤان مەعرووفی خەریکی تێپەڕاندنی سەربازیی زۆرەمڵی یە و هاتبووە بۆ مەرەخەسی و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر دوایین هەواڵ لەبەرەی دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە..
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *