ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “ڕەحیم عەزیزیان” تەمەن ٥٤ساڵ, خەڵکی گوندی عەلیاوا سەر بەشاری شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە یەک لە بلیمەتەکانی کورد بوو کە ساڵی ٢٦٨٦ی کوردی(١٣٦٦ی کۆچی) پلەی ٦٤ی زانکۆی سەرتاسەری لە بواری ئابوور مسۆگەر کردبوو و هەروەها نووسەری چەندد مەقالە و پەرتووکی زانستی لە بوارەکانی میشک و عەسەب بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ـە.
شیاوی باسە کە ناوبراو یەک لە چالاکانی بواری وێنەکێشان و خەت خۆشی بووە.
ناوبراو لە دواین پۆستی ئینستاگرامی خۆیدا باسی لە بێ هیوایی و پشت گوێخرانی لەلایەن کۆمەڵگاوە کردووە بەچەشنێک ڕێز لە تواناییەکانی نەگیراوە و تووشی خەمۆکی بووە کە بۆخۆی یەک لەو دیاردانەیە کە کۆمەڵگای کوردستان تووشی بووە و کۆماری ئیسلامی ئێران پلان داڕێژ و بونیاتدانەری ئەو لێک ترازانێکی کۆمەڵگایەجو سیستەمانە پلانەکانی بەڕێوەی دەبات.
ق.ش