گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی کورد بەهۆی چاوچنۆکی قاچاخبەرێکەوە لە بیلاڕووس

ک.م.م.ک:

حەوتووی کۆتایی مانگی ئاگۆستی٢٠٢٢ی زاینیی، پەنابەرێکی ٤١ساڵ تەمەن بەناونیشانی دڵشاد(حەمید) گەیلانیزادە خەڵکی گوندی ڕاژان سەربە شاری ورمێ، بەبۆنەی چاوچنووکی قاچاخچییەک لە شەقامەکانی بلاڕووس گیانی لەدەستدا.

بەپێی کوتەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار: حەمید گەیلانیزادە لە ورمێ بەڕێی پێوەندیی لەگەڵ کەسێک ــ قاچاخبەرــ ناسراو بە مستەفا لەڕێی قاچاخەوە دەگاتە وڵاتی بیلاڕووس و لەوێیشەوە دەبوا بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان ڕابگوازرایەت.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: پاش ڕاوەستان و مانەوەی چەندد مانگەی دڵشاد گەیلانیزادە لە وڵاتی بلاڕووس و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی قاچاخبەرەکەــ مستەفاــ مستەفاــ بەرانبەر بە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ وڵاتانی ئەورووپای ناوەندی، لەو ماڵەی قاچاخچییەکە و هاوکارەکانی بەکرێیان گرتبوو تووشی هێرشی عەسەبی(جەڵدەی مێشک) دەبێت و دۆخی تەندرووستی دەئاڵۆزێت.

پاشان دەست وپێوەندیتەکانی کەسی قاچاخبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو حاڵەتە پێوەندی بە قاچاخبەرەکەوە دەگرن و لەلایەن ناوبراوەوە ئەرکدار دەکرێن کە پاش لێوەرگرتن پارە و ئەو بەڵگانەی بە دڵشاد بوون لە شەقام فڕێی دەدەن.

هەرەوها سەرچاوەکە ئاشکرای کرد: حەمید(دڵشاد) گەیلانیزادە پاش چەندد ڕۆژ بەبۆنەی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و تێکچوونی باروودۆخی تەندرووستی لە شەقام گیانی لەدەست دەدات.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پاش ئاگاداربوونەوەی پۆلیسی وڵاتی بلاڕووس لە گیان لەدەستدانی ئەم هاوڵاتە کوردە، لەڕێی سیمکارتێکی ئێرانی لە گیرفانی ئەم پەنابەرە کۆچکردووە و لێکۆڵینەوەکان لەڕێی باڵوێزخانەی وڵاتی ئێرانەوە شوناسی حەمید گەیلانیزادە بۆ پۆلیس دەردەکەوێت و بنەماڵەکەی لە مردنی کوڕەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە.

شیاوی باسە کە، ساڵانە بەبۆنەی دڵڕەقی و زۆرداری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هاوڵاتیان و بەتایبەت هاوڵاتیانی کورد، چەندد گەنج لەڕێی کۆچ و پەنابردن بۆ وڵاتانی ئەمن لە ئەورووپا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *