بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢١ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی هیوا ئەحمەدی خەڵکی گوندی میراوا سەربە شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بریندار کرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرانەی دایەبەر دەسڕێژی چەکەکانیان و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە فیشەک بەر دەست و گەردنی کەوت و بریندار بوو.

جێی سەرنجە کە کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *