تەقەکردنی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بووە هۆی برینداربوونی دوو کۆلبەر

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو کۆڵبەر بە ناوی “تاڵیب غەفاری” کوڕی ئەبوبەکر خەڵکی گوندی نەجنە لە ناحیەی بانە و “خالەق حەمزەپوور” کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی مەنیجلان سەر بە هەنگەژاڵی ناحیەی بانەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرد.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە چەکدارە سنوورییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و هەردووکیان لە بەشی قاچیان دا برینداربوون.

پێویستە بزانین خالەق حەمزەپوور خێزاندارە و باوکی یەک منداڵە، تاڵیب غەفاریش خاوەنی دوو منداڵە.

شایانی باسە دوو برینداری کۆڵبەر بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیوبی بانە گوازراونەتەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *