ک. م.م.ک:
سێشەممە 22ی خەرمانانی2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی نییەری سە بە شاری سنە بە ناوی میکاییل منبەری بە دانانی بارمتەی ملیاردێک و چوارسەد ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازادکرا.
شایانی باسە کە، لە ڕێکەوتی 8ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی 5ی خەرمانان لە گرتووخانەی سوپا لە سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارەکە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەری کرا بوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س