ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “هیوا عەزیز نەجات ” تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری بانە لە ناوچەی هەنگەژاڵەی بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەربازی حکوومەتی ئێران لاقی بە توندی بریندار کرا.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاڵەوانی کاراته و ئەندامی تیپی کاراتەی ئێران بووە، کە لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دا لە کێشی ٥٥ کیلۆگرام سەرکەوتنی بەدەست هێنا و میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکەی وڵاتی ئێرانی پێ بەخشرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکانی قاچی، رەوانەی نەخۆشخانەی ناوەندی شاری بانە کرا.
ع . ر