هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لە بۆکان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەسەن ماملێ ئازەر” خەڵکی میاندواو، وێڕای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی ئێران گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە بۆکان.

شایانی باسە کە، حەسەن ماملێ ئازەر لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو هەروەها پێویستە بگوترێت کە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *