بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەوڵەتی تورکیا دژبە دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان بۆمبی هێشوویی بەکار هێناوە.
بەگوێرەی ڕاپورته سەلمێنراوەکان ،سپای داگیرکەری تورکیا،بۆمبی قەدەغەکراوی هێشوویی دژبە هاوڵاتیان لە کانتۆنی عەفرین بەکار هێناوە.
هەرلەم پێوەندییەدا بۆجاری چەنددەم بەشێوەی بەردەوام لەڕۆژانی ڕابردوو ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا سەنگەرەکانی شۆڕشگێڕانی ی.پ.گ لەگوندی چقڵا لەناوچەی شیا دەورووبەری عەفرین لەڕێی بۆمبای هێشووییەوە بۆردمان کردووە.
ڕاگەیەندرا کەپترلە ٤۰بۆمبی هێشوویی بۆماوەی چەندد کاتژمێر گوندی چقڵا کردبوویە ئامانج
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان