کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “رزگار موحەممەد زادە” خەڵکی شاری سەقز تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزان دار و خاوەنی دوو منداڵ، لە لایان هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، گیانی لەدەست دا.

هەر لە چوارچێوەی ئەو هەواڵە دا، یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان گرووپێکی تر لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، کە بە هۆی ئەو تەقەیە کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدی کەریمی”، خەڵکی شاری سەقز و تەمەن ٣٠ ساڵ بەشێک لە سەر و دەم و چاو و ملی بە تووندی بریندار بوو.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *