ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەیید سالار سەیید ڕەحیمی ” کوڕی سەیید عەبدوللا خەڵکی گوندی گامێش گۆلی سەر بە شاری میاندواو بە دانانی بارمتە یەک میلیار تمەنی تا تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری میاندواو ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، ئەو هاووڵاتییە بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی وورد لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر