هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلاحەدین ئەحمەدی ” تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەگەیشتووەکان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوەی ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنی ئێران لە ورمێ رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، سەلاحەدین ئەحمەدی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی دادگا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی لە ورمێ ڕاگوێزرا بوو و هەروەها دەبێت ئاماژە بکرێت کە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *