ک.م.م.ک:
چوارشەممە، ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسی “نایب عەسکەری” سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٧ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە بەندی ئەمنی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ یەکلایی نەکراوەتەوە.
سهرچاوهیهكی ئاگادار سهبارهت به ڕهتكردنهوهی چارهسهری پزیشكی ئهم تۆمهتباره سیاسییه، ڕایگهیاند: نایب عهسكهری كێشهی دهروونی ههیه و له دوای گواستنهوهی بۆ بهندی ئەمنی، بێبهشكراوه لە چاوپێکەوتن و هەبوونی چارەسەری پزیشکی.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، نایب عەسکەری باوکی ٢ منداڵە کە تەمەنیان ١٠ و ٧ ساڵە، منداڵەکانیشی بەھۆی ئامادەنەبوونی باوکیان بۆ ناونووسکردن لە قوتابخانە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نایب عەسکەری و ٧ زیندانی سیاسی دیکە دوای گواستنەوەیان بۆ شانەی ئەمنی لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە لێیاندراوە.
پێویستە لەبیرمان بێت کە، ناوبراو لە ٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی لە شاری ورمێ دەستبەسەر کراوە و لە ٢٧ی جۆزەردانی هەمان ساڵدا دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی حکوومەتی شاری شاری ورمێ گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە زیاتر لە ١٧ مانگە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە ڕژێم لە دەستبەسەریدایە و تا ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ دەرنەچووە.
شایانی باسە، لە ٢١ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، نایب عەسکەری سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بە لێدانی ٥٠ قامچی مەحکوم کرا.
ک.ح


