شلێر رەسوولی لە بەرامبەر خۆپاراستن لە دژی دەستدرێژی گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە 17 خەرمانانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناوی شلێر رەسوولی تەمەن 36 ساڵ، دایکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی چەشمیەر- ی سەر بە سەوڵاوا و نشتەجێی مەریوان، کە لە ترسی “دەستدرێژی سێکسی” خۆی لە پەنجەرەی ماڵەکەی فڕێدابوو خوارێ، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووکان، ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە پیاوێک بە ناوی گۆران قاسم پوور خەڵکی گوندی گۆشخانی، پلانی هێرشکردنە سەر شڵێر ڕەسووڵی هەبووە و ژنەکەش بۆ ڕزگارکردنی خۆی و پاراستنی شەرەف و کەرامەتی، خۆی لە پەنجەرەی ماڵەکەی فڕێدابوو خوارەوەی.

جێگای ئاماژەیه کە ئەو هاوڵاتییه بەهۆی خەستیی برینەکەی گەیەندراوەتەبوو نەخۆشخانەیەکی شاری سنە کە بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

لەم ئاراستەدا، لە مەریوان ژمارەیەک لەچالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و ژنانی تووڕە هاتبوون سەر شەقامەکان، بۆ داواکردنی خوێنی شلێر رەسوولی و ناڕەزایی دەربڕین لەسەر نەبوونی تەناهی بۆ ژنان لەکۆمەڵگەدا.

شایانی باسە کە، بەهۆی نەبوونی یاساکانی پاراستنی مافە رەواکانی ژنان
لە کۆماری ئیسلامی دا، بەداخەوە ساڵانە ڕێژەی قوربانیدان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ئێران و کوردستان روو لە بەرزبوونەوە دەکات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *