ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر به‌ندكراوی سیاسی كورد بێهنام ئیبراهیم زادە

بە پێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بێهنام ئیبراهیمزادە چالاکی کرێکاری بە تەواوبوونی وادەی پشووەکەی ڕەوانەی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کرایەوە.

بێهنام ئیبراهیمزادە لە ۲۲ی گەلاوێژدا بە بڕی بارمتەی ٦۰۰ ملیون تمەنی لە گرتوخانەی ڕەجایی شارەوە  کە بۆ پشوو گەڕاندیانەوە ماڵەوە ئەمڕۆ لە دوای تەواو بوونی  وادەی مەرەخسیەکەی بە بێ ئەوەی ماوەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە ڕەوانەی زیندان کرایەوە.

چالاکی کرێکاری بێهنام ئیبراهیمزادە

لە دایک بوی ۱۳٥٦ی هەتاوی و دانیشتوی شاری شنۆیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

یەکەمجار ساڵی ٨۷ی هەتاوی بە تۆمەتی شوعار نوسی لا دیوار و چالاکی تەبلیغییەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرا

جاری دوویەم لە ۱۱ی گوڵانی ۱۳٨٨ هەتاوی (۱ ی مەی) ڕۆژی جیهانی کرێکاران، لە گەڵ پۆلێک لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە پارکی لالە لە شاری تاران دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە بارمته ئازاد کرا.

بێهنام جاری سێهەم، لە ۲۲ ی جۆزەردانی ٨۹ی هەتاوی دەستبەسەر کرا و دوای تێپەڕ بوونی ٤ مانگ و بەسەر بردن لە زیندانی تاکە کەسیدا لە گرتوخانەی ئێڤین لە تارانداو دوای ئەشکەنجەیکی زۆر هەناردەی بەندی ۳٥۰ زیندان دەکرێت.

لقی ۱٥ دادگای شۆڕش بە بەرپرسی قازی سەڵواتی لە دادگایکی چەند خولەکی دا بە بێ ئەوەی وەکیلێکی هەبێت بێهنام بە ۲۰ ساڵ زیندان سزا دەدرێت و ئەم سزایە لە دادگای پێداچونەوەدا بۆ ٥ ساڵ کەم کرایەوە.

ئیبراهیمزادە لە ڕووداوی پەلاماری گاردی زیندانی ئێڤین بۆ سەربەندی ۳٥۰ کە ناوی بە «پەنجشەمەی ڕەش» دەرکرد، وەبەر لێدان دەکەوێت و بۆ ماوەی ۱٥ ڕۆژ هەناردەی تاکە کەسیە کانی بەشی ۲٤۰ دەکرێت.

لە گوڵانی ۹۳ دا هەناردەی ژورە تاکە کەسیەکانی بەشی ۲۰۹ دەکرێت و دوای ماوەێیک بە شێوەی نایاسایی ڕەوانەی گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دەکرێت.

بێهنام ئیبراهیمزادە لە گەڵ هەبوونی فەقەرات (دیسک کمر) و ئاترۆزی گەردە ملیش ئازاری دەدات و تاوەکو ئێستا لە زینداندا نەی توانیوە چارەسەر وەر بگرێت، نیمای کوڕی توشی شێرپەنجە بوە و بنەماڵەکەی گوتویانە بە هۆی نەخۆشی نیما و کەم و کورتی ماڵییەوە چاو پێکەوتنی حەوتوانەیان لە گەڵ بێهنام پێناکرێت.

شایانی باسە بەڕێز ئیبراهیمزادە لە گرتوخانەی ڕەجایی شاریشدا زۆر جار کەوتۆتە بەر نەفرەتی بەرپرسانی زیندان و لە بەندێکە و بۆ بەندێکی تر جێگۆڕکێی پێکراوە. ئێستا لە بەندی دووی ڕەجایی شاردا کە بە بەندی دارالقورئان ناوی دەرکردەوە بەبێ لە بەر چاو گرتن و جیاکردنەوە جۆری تۆمەتبار لە بەسەربردن و کێشانی سزا بەر سەپاوەکەیدایە.

ئەم دۆخەی ناو براو لە هەلو مەرجێکدایە کە ماوەی ٥ ساڵ سزا بۆ بڕاوەکەی تەواو کردبوو بەڵام لە دادگای پێدا چوونەوەی تاراندا دا لە ۱۰ ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوودا ئەنجام درا، بێهنام ئیبراهیمزادە لە کەمکردنەوەی سزاکەی لە ۹ ساڵەوە کەمی کرد بۆ ۷ ساڵ و دە مانگ و ۱٥ ڕۆژ و جەریمە کردنی ٤٥۰ هەزار تمەن. تاوانی وە ئەستۆ خراوی ناو براو «کورد بوون و کۆبونەوە و پلان دژی ئەمنیەتی ناو خۆیی و دەرەکی» و «چالاکی و پڕو پاگەندا دژی نیزام» ڕاگەیەندرابوو.

ئەم سزایە بەهۆی چالاکییەکانی ناو براوەوە لە کاتێکدا کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای زیندانەکەی بوە بۆی بڕاوەتەوە.

جگە لەو تۆمەتانە ی باس کران، بێهنام بە کەڵک وەرگرتن لە «ماهوارە و پاسور» یش تۆمەتبار کراوە. پیویست دیسان بگوترێت سەرجەم ئەم تۆمەتانە لە هەلو مەرجێکدا بە سەر ناوبراودا سەپاوە کە بێهنام لە زیندا بوە و خەریکی تەواو کردنی سزا کەیدا بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان