ک.م.م.ک:
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “شەهرام کاکاوەند تەمەن ٣٣سالە “و”عەزیز یارهاشمی” دانیشتوی شاری کەرەج بەڵام هەردووکیان خەڵکی شاری هەرسینن سەر بە پارێزگای کرماشان و “پیمان سلیمانی” خهڵکی کووهدهشت سهر به پارێزگای لۆرستان, دوای ئەوەی کە ڕاگوێزران بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەجی ئێران بڕیار ی ئێعدامەکەیان جێبەجێ کرا.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی دەستبەسەر کرابوون و لە کۆتاییدا لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بڕیاری ئێعدامەکەیان جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە، هەواڵی ئێعدامی ئەو سێ هاووڵاتییە بەندکراوە لە لایەن سەرچاوە فەرمی و هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی ئێران تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە.
ع. ر