بێ بەش کردنی مەحموود سادقی لە مۆڵەتی سەردانی بنەماڵە

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، بەرپرسانی بەندیخانەی ئێران لە شاری سنە(سنندج )چەندین جار دژایەتی داخوازی چوونە مۆڵەتی سەردانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییەیان کرد کەناوی” مەحموود سادقی “خەڵکی شاری کامێرانە ناوبراویان لەو مافە یاساییە بێ بەش کردوە هەروەها دامەزراوە ئەمنییەتی و قەزائیەکانی ئێران لە شاری سنە( سنندج)دژایەتیان نیشان دا سەبارەت بە ئازادی ناوبراو لە ژێر چاوەدێری پێ بەستی ئەلیکترۆنی.

شیاوی باسە کە، مەحموود سادقی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ئێران لە شاری سنە (سنندج) بە تۆمەتی دەست هەبوون لە کووشتن و هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ٣٠ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی حووکم درابوو.

ئەم بەندکراوە سیاسییە هەروەها لەمانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئێران لە سنە بە بەڕێوەبەرایەتی دادوەر سەعیدی”بە تۆمەتی دەست هەبوون لە “بەغی” بە ٢٥ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی حووکم درابوو.

شیاوی باسە کە، مەحموود سادقی لە ڕەزبەری ٢٧١٦ی کوردی دا بە بی نواندنی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و پاشی تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە چەند مانگه رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە کرابوو.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *