سلایدەرکؤڵبەری بریندارکۆڵبەران

سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی بانە برینداربوون

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 10ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، دوابەدوای تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیی ئێران لە بەرزاییەکانی بانە، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موحسین حەسەنی کوڕی عوسمان خەڵکی دەڤەری زەرینەی سەر بە شاری سەقز و کەریم ڕەسوڵی تەمەن 40 ساڵ خاڵکی بانە، بە چەکی ساچمەیی بە سەختی بریندار بوون.
جێی باسه که موحسین حەسەنی له دەسنی چەپی بە سەختی برینداربووە.

جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراوەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە.

پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی برینداربوونی کەریم ڕەسوڵی ڕاگەیاندبوو، بەڵام ناسنامەی موحسین حەسەنی تا ئێستا ڕوون نەببووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لەم ڕێکەوتە دا، کۆڵبەرێکی تر بە ناسنامەی ڕەزا حەسەنی 30 ساڵ و خەڵکی دەڤەری سەرشیۆی سەقز بە چەکی ساچمەیی لە سمت و رانەکەی، لە سنووری هنگەژاڵی بانە بریندار ببووە.
ع. س

Related posts

بۆکان؛ دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

Rahim Kholafai

گیانی ئەیووب جەوانپوور لە مەترسیدایە

Bilal Enferadi

٦ هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

Bilal Enferadi

Leave a Comment