ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی١١ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەناوەکانی، ڕزگار محەممەدی و ناسێح کەریمزادە هەرکام نێزیک ٢٣ساڵ تەمەن لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەتەقەت ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.
لە هەواڵێکی دیکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناونیشانی عەبدوڵڵا جەبارزادە ٢٧ساڵ تەمەن و باوکی دوو منداڵ لە خاڵی سنووری نۆکانی سەردەشت، بەچەکی ساچمەیی بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە کرایە ئامانج و بریندار کرا.
بەپێی هەواڵەکان ئەم کۆڵبەرە ٢٥ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.
شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی کە خۆی خوڵقێنەری هەژاری و بێکاری و قەیران و هەڵاوسانی ئابوورییە و هەر بۆخۆیشی مافیای قاچاخی ناوچەکەیە، بە کوشتن و بریندارکردنی هەژارترین توێژی کۆمەڵگا دەیهەوێ سەرکوت و چاوترسێنی گەلی کوردی کردبێت و هاوکات وا نیشان بدات کە دەیهەێ ڕێگری لە هەڵاوسانی پتر و کاڵای دەرەکی بگرێت.
ق.ش