ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی” مەسعوود حووسینی” کوڕی ئیسماعیل ٢٧ ساڵە خێزان دار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت و دانیشتووی شاری سەردەشت، دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
شیاوی باسە کە، مەسعوود حووسینی لە رێگای خۆهەڵاوەسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هەر ئێستا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشتە.
جێگەی ئاماژەیە کە، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ناکۆکی ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی.
ع . ر