بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: مستەفا خەلیلی راد، رۆژنامەنووس و چالاکڤانی بواری ئەدەبی لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیران له شاری بوجنورد دەستگیرکراوە
ناوبراو لەبەر رەوشی ئەمنی ئێران و بەتایبەت گوشار لەسەر كوردانی خوراسان لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكاندا لە بوارەكانی زمانی كوردی، مێژوو و فۆلكلۆری كوردانی خوراسان بابەتی دەنووسی
ئەو رۆژنامەنووسە دوو مانگ پێش ئێستاش “بۆ ماوەی ۱۵ رۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەركرابوو، بەڵام بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەكی كاتی ئازادكرابوو
لە پرۆسەی دادگاییكردندا حوكمی شەش بۆ هەشت مانگ زیندانیكردن و ۷۴ شەلاق بۆ ناوبراو دەركرا. ناوبراو لەڕێگەی پارێزەرەكەیەوە لە دژی حوكمی دادگا وەستا، بەڵام داواكارییەكەی بێ سوود بوو، ئێستاش بە بانگهێشتی دادگا خۆی رادەستی بەرپرسانی گرتووخانەی شاری بوجنورد كردووە
بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان