ک. م.م.ک:
پێنجشەمە 10ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هاووڵاتییە بە ناوی “ئیسماعیل محەمەدپوور” زیندانی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە لە مانگی ڕێبەندانی 2721ـەوە لە زیندانی ئێران لە نەغەدە زیندانی کراوە، سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی دڵ، لە چارەسەری پزیشکی و دەستگەیشتن بە دەرمان و پێدانی مۆڵەتی مەرەخەسی ماڵەوە بێبەش کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە کاتی گواستنەوەی بۆ زیندان بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی تا ئێستا، لە مافی پێدانی مۆڵەتی ماڵەوە بێبەش و بەرپرسانی زیندان لە نەغەدە داواکارییەکەی بۆ گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان ڕەتدەکەنەوە.
ئیسماعیل محەمەدی لە مانگی بەفرانباری ساڵی 2721ی کوردی دا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر عەبدولا ئاغایی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنە کوردستانییەکانی حکوومەتی ئێران” سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ع. س