ک.م.م.ک:
سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، چوار چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی “سەید خالید حسەینی، سەید غالب حسەینی، مزەفەر ساڵح نیا و نامێق باباخانی” لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ چێکردنی پێکهاتە کرێکارییەکان و یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە بانگهێشت کران.
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە ئەم چالاکە کرێکاریانە دەبێ چوارشەممە واتە ڕۆژی دواتر کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی، خۆیان بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بناسێنن.
شیاوی باسە کە، سێ کەس لەم چالاکی کرێکاریانە پێشینەی مەحکووم بوون بەتاوانی بەرگری لە مافی کرێکارانیان هەیە.
بەپێی بەدواداچوونەکان، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری بانگهێشتی ئەم چوار چالاکە کرێکارییەی شاری سنە نەزانراوە.
ق.ش