ک.م.م.ک:
سێشەممە 8ی خەرمانانی2722ی کۆردی،سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئومید ئەسەدی”، “ئارمان سەلیمی”و “ئومید شێخی” بانگهێشتی لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە سنە کران و لە دادگا دا بەڵێننامە لێیان وەرگیراوە کە لە ئەگەری بەشداری کردن لە ڕێوڕەسم و چالاکییە مەدەنییەکان دا، بە سزای نەختی سزا دەدرێن.
شایانی باسە کە، ناوبراوان بەتۆمەتی “پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ یان ڕێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیونی حکوومەتی ئێران”لەسەر سکاڵای دادستانی لە لقی 4ی دادگای پێداچوونەوەی ئێران لەو شارە، ئامادە بوون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 7ی جۆزەردان، ئەم سێ شارۆمەندە لە لقی 1ی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە، لە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردییەکان” بێتاوان ناسرابوون.
جێگای ئامەژەیە کە، ئارمان سەلیمی ڕۆژی دووشەممە 1ی خاکەلێوە و ئومید شێخی و ئۆمێد ئەسەدی ڕۆژی چوارشەممە 3ی خاکەلێوە، بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی سنە (پارکی نەورۆز)، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا و دەسبەسەر کرا بوون.
ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەری دا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکاندا، بێبەری کرابوون.
پێویستی بەبیرهێناوەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە 18ی خاکەلێوە، ئەو سێ هاووڵاتییە بە دابینکردنی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەیان، لە گرتووخانەی شارامفەری کۆماری ئیسلامی لە سنە، ئازاد کرابوون.
ع. س