ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “فەردین ڕەحیمی “چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان ” لە دوای بانگهێشت کردنی بۆ بەشی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.
شیاوی باسە کە، دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە سەرپەرشتی قازی “سەعیدی ” ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” و هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران “و” “پێکهێنانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان ” حووکمی ٢ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بە سەر دا سەپاند.
لە ئاکامدا ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە شاری سنە بۆ پێنج مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە، فەردین ڕەحیمی لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا دوایین قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.
ع. ر