برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری سەردەشت

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٨ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی جافر خزرووم٣٢ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی کانی زەرد سەربە شاری سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری نۆکانی سەردەشت بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە پشت و کەمەر فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە.

شیاوی باسە کە، جافر خزرووم بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *