ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان؛ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، ٣هاوڵاتی کورد بەناوەکانی هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و زاهیر مرادی خەڵکی گوندی بێمزەڕەتە سەر بەشاری شنۆ پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە لە ماوەی دەستبەسەری، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەری بوون.
شیاوی باسە، ئەم سێ هاوڵاتییە لە ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازرابوون.
ق.ش