سنە؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئێران ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “پەیمان سەلەواتی ” خەڵکی گوندی سەلەوات ئاوا و دانیشتووی شاری سنە(سنندج)بە دانانی بارمتە تا تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ ماوەی کورت لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری سنندج ئازاد کرا.

جێگەی ئاماژەیە کە، پەیمان سەلەواتی لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنندج(سنە ) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

جێگەی ئاماژەیە کە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *