مەترسی دیپۆرت کردنەوەی فاتمە دادوند بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، پەنابەرێکی کورد بە ناسنامەی “فاتمە دادوند ” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن پۆلیسی شاری نۆشەهیری تورکیا بە لێدان و کوتان دەستبەسەر کرا و بۆ کەمپی پەنابەران لە کایسەری ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتە گەیشتووکان؛ ناوبراو تۆمەتی هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستانی خراوەتە پاڵ لە کاتی دەستبەسەر کرانی دا هێشتا دوسیەی پنابەریەکەی بەردەوامی هەبوە و بەڵێنی مانەوە لە تورکیای پێدرابوو.
سەرەڕای ئەوە، پۆلیسی تورکیا بە ناوبراویان کوتوە تۆمەتە پاڵنراوەکانت سڕاوەتەوە، بەڵام مافی پەنابەرێتیت لە تورکیا قبوڵ نەکراوە.

فاتمە دادوند لە ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی پێی درابوو،
ناوبراو لە دوو دۆسیەی جیاواز دا لە دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان و مەهاباد بە پێنج ساڵ وپێنج مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و لێدانی ٣٠ قامچی حووکم درابوو.

دەبێت ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ، بەڕێکرابوو بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە، و لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی دا بە دانانی بارمتەی قوڕسی یەک میلیار تمەنی به شیوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو زیاتر لە ٦ مانگ لە کەمپی “کایسەری “تورکیا ولە هەل و مەرجی نالەبار له‌ ڕووی ئەمنیی و خۆراکەوە ڕاگیراوە.

هەروەها ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بێتوو دیپۆرتی ئێران بکرێتەوە بەرپرسیارێتی ئەمنیی و گیانی(فاتمە دادوند )لە ئەستۆی حکوومەتی تورکیا دایە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *