ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناونیشانی “ئاراس محەممەدپوور” بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بریندار کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بە بۆنەی قورسی برینەکەیەوە ئەم کۆڵبەرەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە.
شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانجی چەکەکانیان.
ق.ش