هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەربە شاری سنە بەناونیشانی سوبحان مەولوودی ٣٢ساڵ تەمەن کوڕی ئەحمەدبەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە گرتووخانە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، سوبحان مەولوودی ڕێکەوتی٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ، پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخی مەریوان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و ٣١ی گەلاوێژ پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان بۆ زیندانی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *