پاوە؛ برینداربوونی منداڵێکی ١٦ساڵ تەمەنی کۆڵبەر لە خاڵی سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، منداڵێکی ١٦ ساڵ تەمەنی کۆڵبەر بەناونیشانی فەرشاد خالدی خەڵکی شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە فیشەک بەر پێی کەوتووە و نەخۆشخانەی نەخۆشخسنەی نەوسوود ئامادە نەبوون چارەسەری پزیشکی بۆ بکەن و پزیشک لە وڵامی داواکاری چارەسەری بەم کۆڵبەرەی کوتووە: “باشە کۆڵبەری مەکەن!”.

شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی وای کردووە تەنانەت منداڵی ١٤، ١٥و ١٦ساڵ تەمەنیش ناچارن ڕوو لە مەترسیدارترین کاری جیهان وەکوو کۆڵبەری بکەن کە ڕووبەڕووی دەیان مەترسی سرووشتی و ئەمنی دەبنەوە و سامانی کوردستانیش لە لایەن مافیای دەسەڵاتی ئیسلامییەوە وەکوو سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە دەدزرێ و بچووکترین هەلی کار بۆ خەڵکی کورد نەماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *