ک.م.م.ک:
شەممە 29ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی حامد مەحموودی 28 ساڵە خێزاندار و خەڵکی بانە، بۆ جێبەجێ کردنی سزای 1 ساڵ زیندانیکردنی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە بانە.
بەپێی راپۆرتەکان، حامد مەحموودی کە پێشتر بە تۆمەتی ڵایەنگێڕی لەگەڵ یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی دژ بە حکوومەت، بە ساڵێک زیندانی سزادرابوو، دوای ئەوەی بانگ کرا بۆ پۆلیس ئەماکن(اماکن)ی ئەو شارە، دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە بانە.
ع. س