زیندانی ئێڤین؛ مەسعود نیک خا و شەعبان محەمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:
شەممە 29ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، دوو ئەندامی پێشەیی مامۆستایان لە شاری مەریوان بە ناسنامەی مەسعود نیک خا و شەعبان محەمەدی دوای 100 ڕۆژ دەستبەسەرکردن ئازادکران.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراوەکان بە دابینکردنی بارمتەی دوو ملیاردی، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراون.

جێی بەبیرهێناوەیە کە، ئەم دوو چالاکی پێشەیی لە ڕێکەوتی 14ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە پەیوەندییەک تەڵەفۆنیدا بنەماڵەکەیان ئاگادار کردبوونە کە گوازرانەوە بۆ بەشی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە جارێکی تر گواسترایەنەوە بۆ بەشی گشتی زیندانی ناوبراو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *