خۆکوژی دوو مێرمنداڵ

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە٩ی پووشپەڕ و هەینی ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کوڕی مێرمنداڵی ١٧ و ١٥ ساڵ خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ سەر بە کرماشان و دوڵفان سەر بە لوڕستان دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناونیشانی ئەم دوو مێرمنداڵە، سەجاد ئەکبەریان کوڕی عەلی، ١٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نووراوا سەربە دوڵفان و سیروان دووستی١٧ساڵ تەمەن کوڕی عادڵ و خەڵکی گوندی تووتشامی سەربە داڵاهۆیە.

شیاوی باسە کە سیروان دووستی ناوەڕاستی پووشپەڕی ئەمساڵ بە چەکی ڕاو تەقەی لەخۆی کردووە و گیانی لەدەست داوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی سیروان دووستی نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *