ک.م.م.ک:
پێنجشەممە٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بەناوەکانی پیروت تابناک، فەرهەنگ کەرامەت(ئالانی) و یەعقووب مەحموودی ئازەر بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵەکە، پیرووت تابناک بەدانانی بارمتەی٤٠٠ملوێن تمەنی، فەرهەنگ کەرامەت بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی و یەعقووب مەحموودی ئازەر بەدانانی بارمتەی٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ئازاد کران.
شیاوی باسە کە، ناوبراوان لەماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بوون.
جێی سەرنجە کە، لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ، یەعقووب مەحموودی ئازەر و لە ٢٢ی هەمان مانگ فەرهەنگ کەرامەت و پیرووت تابناک بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازران و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە سەرلەنوێ بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ ڕاگوازران.
جێی باسە کە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە، هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.
ق.ش